ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی “ئێحسان ئهفراشته” به‌ندكراوی سیاسی، له لایه‌ن هێزه‌كانی زیندانه‌وه بۆ ژووری گواستنه‌وه. به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین به به‌ستنی ده‌رگای به‌نده‌كان، ڕێگرێان له گواستنه‌وه و ئێعدام كردنی ئه‌و به‌ندكراوه كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین، كاتێك “ئێحسان ئهفراشته” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام، به مه‌به‌ستی جێبه‌حێبوونی سزای سێداره‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی زیندان، ڕووبه‌ڕووی خۆڕاگری به‌ندكراوانی سیاسی له ئه‌و به‌نده ده‌بنه‌وه و به ناچار واز له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه دێنن. شایانی باسه به‌ندكراوانی به‌نده‌كانی دیكه ئه‌و زیندانه، بە وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی حاكم له سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، پشتیوانیان له زیندانیانی به‌ندی ٧ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كردووه.