5
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، نه‌رگس فیداكار، خوێندكاری زانكۆی ورمێ له كاتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ نێو زانكۆ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه ڕێگری لێ كرا.
نه‌رگس فیداكار خوێندكاری بواری ئابووریناسی له زانكۆی ورمێ و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایه كه پێشتر له گرته ویدیۆیێك دا باسی له هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر گیانی كردبوو. ڕۆژی شه‌ممه حه‌راسه‌تی زانكۆی ورمێ به بێڕێزیه‌وه ڕێگه‌ی له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكاره گرت و بۆ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كرد.