19
به فه‌رمانی دادستانی تاران، ڕێگه له دیداری پارێزه‌ره‌كانی په‌خشان عه‌زیزی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه گیرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌گه‌ڵ هاوردنی سندووقی ده‌نگدان بۆ نێو به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین و ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی، دوو په‌روه‌نده‌ی تازه‌یان بۆ ساز كردووه. ڕۆژی ڕابردوو كاتێك پارێزه‌ره‌كانی په‌خشان هه‌وڵی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراویان دا، دادستانی تاران ڕێگه‌ی نه‌دا و ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ش بێبه‌ش كرد.