به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌رته‌شی توركیا ڕێگه‌ی له گوندنشینانی زاخۆ گرتووه و ئیجازه‌ی نداوه بگه‌ڕێنه‌وه له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گونده‌كانی نزدوور، سۆڵه و یه‌كماڵه‌ی سه‌ر به شاری زاخۆ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه گه‌مارۆ دراوه، جاده‌كان داخراون و گوندنشینان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه له سه‌ر ماڵ و حاڵیان. شایانی باسه كه به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له باكووری هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان گوند چۆڵ بوون و ده‌یان هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون. چالاكانی مه‌ده‌نی ڕێكه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا به هۆكاری بێده‌نگی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌زانن و داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن كۆتایی به داگیركارییه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان بێنێت.