ڕێگری له‌ ئازادی سپیده‌ قوڵیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم

ماڵپه‌ڕی په‌یام

مێهدی قوڵیان، برای سپیده‌ قوڵیان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا له‌ ئینستاگرام ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی به‌ندكرانی خۆشكه‌كه‌ی به‌ تۆمه‌تیبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ریته‌واو بووه‌، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ ئازادی ناوبراو دژایه‌تی ده‌كه‌ن.

به‌ وته‌ی مێهدی قوڵیان، پێشتر دوو په‌روه‌نده‌ی سكاڵای به‌رپرسی زیندانی بووشێهر و تۆمه‌ته‌كانی ئامینه‌سادات زه‌بیحپوور، بازجووی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، كۆتایی هاتبوو، ئێستا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌و دوو په‌روه‌نده‌ كارا بكه‌نه‌وه‌. سپیده‌ قوڵیان له‌و دوو په‌روه‌نده‌ دا سه‌رجه‌م به‌ ١٦ مانگ زیندان سزا دراوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی ناڕوونی چاره‌نووسی ناوبراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net