ماوه‌ی چوار ڕۆژه ڕێكخه‌رانی فستیواڵی مۆسیقی كووچه مۆڵه‌تیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كارناواڵه وه‌رگرتووه، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو نوێنه‌ری خامنه‌یی له ده‌شتستان ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی فستیواڵه‌كه گرت.
ڕۆژی ڕابردوو دوو ئیمام جومعه‌ی بووشێهر و ده‌شتستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و فستیواڵه دژایه‌تیان كرد، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كارناواڵه‌كه به بڵاوكردنی گرته ویدیۆیه‌ك ڕایانگه‌یاند كه فستیواڵه‌كه به ئه‌ركی خۆیان له سه‌ر شه‌قامه‌كانی بووشێهر به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ش پشتیوانیان له هونه‌رمه‌ندان كرد. كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئێرشاد و نوێنه‌رانی خامنه‌یی ناچار به پاشه‌كشه كرد و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه فستیواڵه‌كه له كاتی خۆی دا به‌ڕێوه بچێت.