به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه، له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له شاری ئیلامه‌وه بڕیار له سه‌ر نه‌دانی موڵه‌تنامه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌و پارێزگایه دراوه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه، له لایه‌ن “عه‌بدوڵوه‌هاب به‌خشه‌نده” داواكاری گشتی و ئینقلابی شاری ئیلامه‌وه بڕیار له سه‌ر نه‌دانی موڵه‌تنامه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌و پارێزگایه دراوه و هه‌روه‌ها كه‌سانێك كه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مه‌راسمه بانگهێشت بكه‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه به بیانووی “ڕیز گرتن له مانگی ڕه‌مه‌زان” و “كرده‌وه‌ی دژ به كۆماری ئیسلامی له مه‌راسمی نه‌ورۆز“، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مه‌راسمه‌یان له‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه كردووه.