3
به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی سیادین له ئه‌بهه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ڕێگری له چوونه سه‌ركاری ٥٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده گرتووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٥٠ كرێكاره له شیفتی شه‌ودا كار ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه. بێكاركردنی ئه‌و ٥٠ كرێكاره له حاڵكێدایه كه پێشتر كارگه‌رانی ئه‌و كارخانه له ئاست نه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ٢٨٠ كرێكار له‌و كارخانه كاریان كردووه و هه‌ر چه‌ند داهاتی كارخانه زۆر باش بووه، به‌ڵام خاوه‌نكار حهقدهستهكانی زیاد نه‌كردووه و داخوازی كرێكارانی له كاتی خۆیدا په‌رداخت نه‌كراوه.