ڕێگری مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی ڕژیم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ گۆڕستانی ئایچی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خاكه‌لێوه‌، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌ گۆڕستانی ئایچی سه‌قز كۆببنه‌وه‌ و مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ ته‌نیشت مه‌زاری “ژینا ئه‌مینی” به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هه‌زاران شارومه‌ندی سه‌قزی خۆیان بۆ مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ گۆڕستانی ئایچی ئاماده‌ كردبوو، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ خه‌ڵك ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌شغه‌ڵی ڕزگاری له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “ژینا ئه‌مینی” هه‌ڵ بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net