ڕێگری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ میانه و حه‌سه‌ن ئاوا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕێگه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ و گوندی میانه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی گه‌ڵاته‌رزان گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی حه‌سه‌ن ئاوا به‌ فه‌رمانده‌یی “حه‌ق نه‌زه‌ری” و “جه‌وانمه‌ردی” ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ ته‌نیشت قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لووپه‌لانه‌ گرتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئاماده‌ كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ گوندی “میانه‌”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ خه‌ڵك له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆز دا به‌شداری بكه‌ن و هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی حكوومه‌ت ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net