37
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی شاری سنه ڕێگه‌یان نه‌داوه ژینگه‌دۆستان له گۆڕستانی تایله كۆببنه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا بانگه‌وازێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو كه تێدا داوا له ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی شاری سنه كرابوو به مه‌به‌ستی ڕێگری له بڕینه‌وه‌ی داره‌كانی گۆڕستانی تایله، له‌و گۆڕستانه كۆببنه‌وه. ڕۆژی هه‌ینی، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و ئارامستانه جێگیر كران و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك دژبه بڕیاری شاره‌داری بۆ بڕینه‌وه‌ی داره‌كانی ئه‌و گۆڕستانه كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه ببه‌ن.