3

ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوه‌ڕه‌سمی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی خه‌ڵكی مه‌لكشاهی ئیلام، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌موو ڕێگاكانی ئه‌و شاره‌ی داخستووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی خه‌ڵكی ناڕازی له شارستانی مه‌لكشاهی ئیلام، خه‌ڵكی ئه‌و شاره بڕیاریان داوه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، ڕێوه‌ڕه‌سمێك به به‌شداری خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ترسێت، هه‌موو ڕێگاكانی ئه‌و شاره‌ی داخستووه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی بانگهێشت كراون.