ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز هه‌وڵی سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان دا، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمەوەڕێگریان لێ كرا.
به پێی هه‌واڵه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلام له ترسی دیسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران و به تایبه‌ت له كوردستان، ڕێگای چوونه ژووره‌وه بۆ گۆڕستانی ئاییچی له شاری سه‌قزی داخستووه و به دانانی كامێرای چاودێری و خاڵی پشكنین، ئیزن نادات خه‌ڵك سه‌ردانی گڵكۆی ئازیزانیان بكه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ژینا ئه‌مینی و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سه‌قز له كاتی چوون بۆ سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌وه و ڕێگه‌یان پێ نه‌درا بچنه نێو گۆڕستانی ئاییچیه‌وه.