ڕەتکردنەوەی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاگربەست لە لایەن ئەمریکاوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەردەوامی ئاگربەستەکە ڕەت کردووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕێککەوتنی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، کۆمەڵێک هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە کە تێیدا ئاماژە بە مەرجێکی دە خاڵی بۆ پێکهاتنی ئاگربەستەکە کرابوو. لە مەرجەکاندا ئاماژە بەوە کرابوو کە پێویستە هێرشەکان لە هەموو بەرەکاندا کۆتاییان پێ بهێندرێت، هێزەکانی ئەمریکا ناوچەکە بە جێ بهێڵن و هەروەها گەرووی هورموز پێویستە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بێت. بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو مەرجانە، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو هەواڵانە بە تەواوی بە دوورە لە ڕاستی و ناوەندە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net