ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٠٠ شارومه‌ندی خه‌ڵكی دیوانده‌ره كه له مه‌راسمێكی شایی له گوندی كۆڵ له ناوچه‌ی ساڕاڵ به‌شداریان كردبوو، به هۆكارێكی نادیار ژاراوی بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و كه‌سانه‌ی ژاراوی بوون تووشی نیشانه‌كانی له‌رز، ڕشانه‌وه و زكچوون بوون و له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره به‌سته‌ری كراون. به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتووه و مهرهخهش كراون، به‌ڵام ١٥ كه‌س دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیر بووه و له نه‌خۆشخانه‌دا خه‌وێندراون. شایانی باسه كه ئامووزش و په‌ره‌وه‌رشی دیوانده‌ره‌ش بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان، یه‌ك حه‌فته قوتابخانه‌كانی داخستووه و ئیداره‌ی بێهداشت لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌ست پێكردووه.