10
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌ز، شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێكی خه‌ڵكی شاری سه‌وڵاوا به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
به وته‌ی به‌رپرسی ئۆرژانسی سه‌وڵاوا، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مرانی ئه‌و شاره كراون. ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێنمایه‌كان له وه‌رزی زستان دا هۆشداری به خه‌ڵكی كوردستان دا و وتی: له كاتی هه‌ڵگیرسانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه ئاگاداری سه‌لامه‌تی لووله‌كانی ده‌ركردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن بن.