17
شه‌وی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان له شاری وه‌رامین، به هۆی خواردنی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به وته‌ی چالاكانی خوێندكاری، به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی وه‌رامین پێشتر له چه‌ند كرده‌وه‌ی نایاسایی دا ٥٠ له سه‌دی مافی خوێندكارانی پێشێل كردبوو، ئه‌مجاره به پێدانی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو، خوێندكارانی كچ ژاراوی و به ده ئامبۆڵانس ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.