28
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، سێ كرێكاری شاغڵ له پترۆشیمی ئیلام به هۆی گازگرتوویی، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئیلام، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گازه هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. دۆخی ته‌ندرووستی كرێكارانی ژاراوی پاش گواستنه‌وه‌یان به نه‌خۆشخانه جێگیره و هێشتا ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه نه‌كراون.