18
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٠ قوتابی كچ له ده‌بیرستانی زه‌هرا له شای ڕه‌ی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ٢٠ قوتابییه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بالۆنی هلیۆم له نێو قوتابخانه ژاراوی و تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم له ئاست ئه‌و ڕووداوه وڵامده‌ره‌وه نه‌بووه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.