4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٧ كرێكار له شارستانی “فریمان” سه‌ر به پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه كه له سه‌ردخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌دا كاریان كردووه، پاش برینداربوونیان ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون و دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك له ئه‌و هاووڵاتییانه له خراپیدایه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ساڵی ڕابردوو ٢ هه‌زار و ٤٢ كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ١٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام بوون.