ژن كوژی له‌ سایه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ سمنان و ئابادان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی ٨ و ١٩ی خاكه‌لێوه‌، دوو ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ له‌ شاره‌كانی سمنان و ئابادان به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٨ی خاكه‌لێوه‌، هاوسه‌ری ژنێك له‌ سمنان به‌ بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف به‌ چه‌قۆ هاوژینه‌كه‌ی كوشتووه‌ و پاشان هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ نه‌خۆخشانه‌ی تاران گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی خاكه‌لێوه‌، پیاوێك له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی ئابادان كچه‌ ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌كه‌ی به‌ بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كوڕێك كوشتووه‌ و دایكی كچه‌كه‌ بكۆژه‌كه‌ی به‌خشیوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net