کاردانەی ترامپ دژ بە هەواڵی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران و هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان

بەپێی هەواڵەکان،دۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەواڵی ڕێککەوتنی لە سەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان لە سەر کۆماری ئیسلامی بە تەواوی ناڕاستە.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی ڕابردوو هەواڵێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کە بریتی بووە لە هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان لە سەر کۆماری ئیسلامی، ڕادەست کرانی گەرووی هورموز بە ڕژیم، ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ڕژیم لە شەڕدا و هەروەها کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تەواوی ناڕاستە و ئەم هەواڵە لە لایەن کەناڵی هەواڵنێریسی ئێن ئێنبڵاو کراوەتەوە و سکاڵای لە سەر تۆمار دەکات. ناوبراو هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ڕێککەوتنەکە هێشتا لە قۆناخێکی سەرەتاییدایە و ئەگەری هەیە ڕووداوێکی نەخوازراوی بەسەردا بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net