کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڤێنەزوێلا پاش حەوت ساڵ

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەمریکا پاش نزیکەی حەوت ساڵ لە داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە ڤێنەزوێلا ڕایگەیاندووە کە ئەو نوێنەرایەتییە سەرلەنوێ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆی توندبوونەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان لەگەڵ حکوومەتی ڤێنەزوێلا باڵیۆزخانەکەی لە پایتەختی ئەو وڵاتە،کاراکاس، داخستبوو. لەو کاتەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات زۆر سنووردار بوون. ئێستا بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکایی، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پێشخستنی گفتوگۆ لە نێوان هەردوو وڵات هاتووەتە ئاراوە، هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە کردنەوەی باڵیۆزخانەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net