103
ک.م.م.ک:
دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی شاعیر، نووسەر و توێژەری لەم، کەیومەرس ئەمیری کەلەجوویی ناسراو بە لەک ئەمیر و ماڵی ئەم شاعیرە گەورەیان پشکنی.
شیاوی باسە کە، ناوبراو پێشووتر چەندد جارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبۆنەی نۆنینەوەی درووشمی شۆڕشگێڕانە و ناسیۆناڵیستی لێپرسینەوەی توندی لێکراوە.
شایانی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ پشکنین و ئەو تۆمەتانەی نراونەتەپاڵی لەک ئەمیر بەدەستەوە نییە.
ق.ش