2

به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌شێكی دیكه له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئاڵمان به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، باشووری كوردستانیان به جێ هێشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌رته‌شی ئاڵمان پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و ئێران دراوه و تا كاتی كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئاڵمان له هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه. به گوێره‌ی هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و هێزانه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ئۆردۆن كراون و له مانگانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری هه‌یه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاتی ئاڵمان.