13

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆمەڵێکی زۆر لە کرێکارانی ڕووس ئەتۆم، لە وزەخانەکانی ڕژیم هاتوونەتە دەرەوە و ڕەوانەی وڵاتی خۆیان کراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشووتر زیاتر لە ١٦٠ کارمەندی ئەو شیرکەتە کە لە وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر کاریان دەکرد، گواستراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و ئێستاش زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی دیکە وازیان لە کارەکانیان هێناوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتی ڕووسیاوە یارمەتییەکی زۆر بە پرۆژەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی گەیشتووە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی ئۆروپا و ڕووسیا.