32
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، دوو كاسبكاری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “بەرزان وەیسی” و “کاوە خوسرەوی پوور” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له خۆڕه‌م ئاوا كورژان.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزه ئینتزامییه‌كانی خۆڕه‌م ئاوا به دوای ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو كاسبكاره كه‌وتوون و ماشێنه‌كانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كاسبكار به ناوه‌كانی “به‌رزان وه‌یسی” و “كاوه خۆسره‌وی” گیانیان له‌ده‌ست داوه.