13
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، كارمه‌ندێكی ئیداره‌ی بێهداشتی زابۆل و شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی یه‌زد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش،هێزه ئینتزامییه‌كانی شارۆچكه‌ی دووست محه‌ممه‌د به بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی كارمه‌ندێكی ئیداره‌ی بێهداشتی زابۆلیان كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به ناوی “حسێن شیرزایی” گیانی له‌ده‌ست داوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، گه‌نجێكی خه‌ڵكی یه‌زد به ناوی “عه‌لیڕه‌زا حسێنی” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ست داوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی میدیایی نه‌كه‌نه‌وه.