کوژرانی سەرۆکی بەسیجی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئەسەدوڵڵا بادفەر” سەرۆکی بەسیجی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕژیم کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم فەرماندەیە یەکێک بووە لە کەسایەتییە چالاکەکانی دامەزراوەی بەسیج لە ناو ستادی گشتی هێزە چەکدارەکاندا و لە ساڵانی ڕابردوودا لە چەند بەشێکی ئەم دامەزراوەیەدا کار و چالاکی هەبووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە کاتی ئەم هێرشانەدا لە ناو یەکێک لە ناوەندە سەربازییەکانی پەیوەندیدار بە ڕژیمدا بووە و بە هۆی هێرشەکانەوە کوژراوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، دامەزراوە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی زانیارییەکی وردیان سەبارەت بە شوێن و چۆنیەتی کوژرانی ناوبراو بڵاونەکردووەتەوە.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net