کوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “نجنێ”ی سه‌ر به‌ شاری بانه به‌ ناوی “شوانه ئه‌حمه‌دپور” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له‌ سنووری “بله‌كێ”ی بانه داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “نجنێ” به‌ ناوی “شوانه ئه‌حمه‌دپور”، خێزاندار و باوكی منداڵێك، گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ن كۆڵبه‌رنیووزه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net