33
هاووڵاتییەكی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی “حسێن عەزیمی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “حسێن عەزیمی”، لە کاتی دمەقاڵە لەگەڵ برایەکەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە ناوی “عەبدولمەلەکی” کوژرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “حسێن عەزیمی”، دوای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی چەکەکەی، لە کاتێکدا ویستوویەتی لەسەر ئه‌رزدا پاڵ بکەوێ، سەری پێکراوە و گیانی لەدەست داوە. شاینی باسه كه ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی عەزیمی کردووە کە هه‌واڵی كوژرانی حسێن به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.