10

ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی هێرشێک لە ناوچەی جادریەی بەغدا، ٥ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کە دەوترێت پەیوەندییان بە بابەتەکانی عێراقەوە هەیە، کوژران و هەواڵەکان ئاماژە بە گرنگی ئەم کەسانە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسانەدا دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کەسانە لە ماڵێکدا بوون کە پەیوەندی بە هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی “حاجی حامید”ەوە بووە، کە بووە ئامانجی هێرشەکە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەموو ئەم ٥ کەسە لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراون و دوای ئەوە تەرمەکەیان لە ڕێگەی سنووری قەسری شیرینەوە ڕەوانەی ئێران کراوەتەوە.