33
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ٧ منداڵ به‌هۆی بۆمبێكی چێندراوی داعش له ده‌ورووبه‌ری شاری ده‌رعا له ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.
پێشتر و له چه‌نه‌د ڕووداوی هاوشێوه‌دا له ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی کارگ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش ببوونه قوربانی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ر ده ده‌قێقه له وڵاتی یه‌مه‌ن منداڵێك به‌هۆی شه‌ڕ یان برسیه‌تی گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.