کوژرانی چوار بەرپرسی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، چوار کەس لە بەرپرس و پلەدارەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کەسانە کە سەر بە پەدافەندی ئاسمانی شاری ئابدانان بوون، لە کاتی سەردانی ناوەندێکی سەربازی لە پارێزگایەکی دیکەدا بەر هێرشێکی مووشەکی کەوتوون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، مووشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاراستە کراوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چوار کەس لە بەرپرسەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی کوژراون و تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووداوەکە یان ئاستی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net