31
پیاوێک لە مەشهەد بە گومانی ئەوەی كه هاوژینه‌كه‌ی خەیانەتی لێ کردووە، كوشتوویه و خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووه.
به‌دوای ئەوەی پیاوێک پەیوەندی بە پۆلیسەوە ده‌كات و ده‌ڵێت کە هاوسەرەکەی کوشتووە، لێپكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. لە بەشێک لە دانپێدانانەکاندا، تۆمەتبار ئاماژەی بەوە کردووە کە بە هاوسەرەکەی وتووه کە بۆ گەشتێک بچن بۆ کیش، به‌لام كاتێك مۆبایلی هاوسەرەکەی زەنگ لێدەدات و ناوی ئامۆزاکەی دەبینێت کە لە کیش ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات و په‌یامه‌كه‌ی ده‌بێنێت، گومان له خه‌یانه‌تی ژنه‌كه‌ی ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت.