27
بەیانی سێشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاسبکارێک بە ناوی “کاوە سەڕاف” لە نزیک گوندی “ساوان”ی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.
بە پێی زانیارییهكان، هێزەکانی سپای پاسداران لە کاتی ڕاودوونانی ئۆتۆمبێلی “كاوه سهڕاف”، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لێ کردووە و کوشتوویانە. جێگای ئاماژەیە کە، ئهو كاسبكاره خەڵکی گوندی “گورە شێر”، خێزاندارە و باوکی سێ منداڵ بووە.