کوژرانی کوڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سنووری مەریوان

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، کوڵبەرێکی خه‌ڵكی ئاوایی به‌رقڕۆی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌وڵاوا بە ناویپەیام ئەحمەدیخێزاندار و باوکی منداڵێک، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووریهەنجیرانی مەریوان کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردوە و لە ئاكامدا پەیام ئەحمەدی فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی به‌ختكردووه‌. بەهۆی میلیتاریزەکردنی ناوچەکە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ تەرمی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net