33
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی جەلال حەیدەریان ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی قاچیان سەربە شاری دیواندەرە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە حکوومییەکان بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەسڕێژ.
شیاوی باسە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی سەقز ڕاگوازراوە و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
ق.ش