93
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی عەلی قادری ٥٠ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندت زنووریە سەربە شاری مەریوان، خێزاندار و خاوەنی ٣ منداڵ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێرانەوە لە ناوچەی سنووری سەردۆش کراوە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم.
ق.ش