50
بەپێی ڕاپۆرتی ناوهندهكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، ١٤ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین و پاشماوهی تەقەمەنیی سهردهمی شەڕ کوژران و بریندار بوون.
لە کۆی ئەو ١٤ هاووڵاتییە، ٥ کەس بە هۆی تەقینەوهی مین گیانیان لەدەست داوە و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون. ٤ کەس لە قوربانییەکان کوڵبەر، کەسێک شوان، و ٩ کەسی دیکە هاووڵاتیی مەدەنی بوون. لە نێوان برینداراندا، ٤ کەسیان لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری ڕووبەڕووی تەقینەوەی مین بوونەتەوە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ٦ تەقینەوە لە پارێزگای ورمێ، ٥ تەقینەوە لە پارێزگای کرماشان و ٣ تەقینەوە لە پارێزگای كوردستان ڕوویان داوە.