کوژران و برینداربوونی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم لە ڕوانسەر و جوانڕۆ

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنکەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی ڕوانسەر و جوانڕۆ، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون یان بە سەختی بریندار بوون، هاوکات چەند هاووڵاتیی مەدەنیش بوون بە قوربانی ئەم هێرشانە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سپای پاسداران لە ڕوانسەر، زیاتر لە ٢٠ ئەندامی سپای پاسدارانی ڕژیم کوژراون یان بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕەسوولی ئەکرەمی جوانڕۆ کراون. لە هەمان کاتدا لە جوانڕۆ، لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان، دوو ئەندامی دیکەی سپای پاسداران کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.  

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net