ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ٩ و ١٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی به‌لووچ له شاری یه‌زد و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێك له شارستانی كه‌هنووج به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش، ئێواره‌ی شه‌ممه هێزه‌كانی فه‌راجا كه‌هنووج به بێ هۆكار ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به ناوی “نه‌وید فولادزهی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، گیانی له‌ده‌ست داوه و منداڵێك كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “موحسن تووتازهی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “حەمید تووتازهی ” تەمەن ٤٦ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی یه‌زد له نزیك شارستانی ئه‌رده‌كان گیانیان به‌خت كردووه.