کۆبوونەوەی ئێرانیانی ئازادیخواز لە پایتەختی وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئێرانیانی ئازادیخواز بە مەبەستی پشتیوانی لەو هەڵمەتە لە شاری ڤیەن کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ئێرانیان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان و بەدەستەوە گرتنی پلاكارد و وێنەی گیانبەختکردووان و دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ، وێڕای پشتیوانی لە بەشداربووانی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە، خوازیاری ڕووخاندنی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و هەروەها سزادانی تاوانباران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net