3

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە شاری ئاودانان، لە بەردەم بینای دادگای ڕژی کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەدەستەوە گرتنی وێنەی گیانبەختکردووان و دەستبەسەرکراوان، خوازیای ڕوونکردنەوەی ڕەوەندی دۆسیەی بەندکراوان، ئازادی دەستبەجێیان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بوون.