کۆبوونەوەی خوازیارانی مەسکەنی میللی لە ڕەشت

ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەر، خوازیارانی مەسکەنی میللی لە شاریڕەشتسەر بە پارێزگای گیلان، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان کۆبوونەوە.

بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، خەڵکی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم و هەڵکردنی پلاکارد دژ بە ڕادەست نەکرانی خانووەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای پەرداختی پارەی خانووەکان و هەروەها بەرپایی دەیان کۆبوونەوە لە لایەن خەڵکی ناڕازییەوە، بەرپرسانی ڕژیم نەک تەنیا بایەخ بە داخوازییەکانیان نادەن، بەڵکوو هەڕەشەی ساز کردنی دۆسیە لە ناڕازیان دەکەن. لە بەردەوامی کۆبوونەوەکەدا، خەڵکی ناڕازی خوازیاری پێڕاگەیشتنی دادپەروەرانەی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم لە سەر داخوازییەکانیان و هەروەها سزادانی تاوانباران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net