3
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، خەڵکی شاری ئەلیگودەرز لە پاریزگای لۆڕستان، دژ بە گواستنەوەی ئاوی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە ە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازیان بە وتنەوەی درووشمی توند دژ بە سیاسەتەکانی وەزارەتی وزە و بەرپرسانی ئەو پارێزگایە، خوازیاری کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی ئاوی ئەو پارێزگایە بوون و ئەم کردەوەی وەزارەتی وزەیان وەکوو تاڵانی ئاو ناوبرد. ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی ئەم کێشەیە، ناڕەزایەتییەکان بەربڵاوتر دەکەنەوە.