3

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی نەوت و گازی گەچساران دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی درووشم دژ بە گەندەڵی بەرپرسانی ڕژیم و هەروەها بەدەستەوەگرتنی پلاکارد، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەکان، کۆتایی هاتنی جیاکاری لە حەقدەستەکان و هەوەها دابینکردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئیمەنی شوێنی کار و تەزمینی ئەمنییەتی پیشەیی بوون.