
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه به ناوی “ئیسمائیل مۆشتاق” خه‌ڵكی گوندی “مفه‌ران” سه‌ربە پارێزگای ورمێ به هۆی له‌سه‌ره‌وه بوونی ته‌مه‌نی و تووشبوونی به نه‌خۆشی دڵ گیانی له ده‌ستدا.
هاوڕێ ئیسمائیل خەڵکی گوندی مافەران لە ناوچەی برادۆست بوو و هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە لەگەڵ هاوڕێ گیانبەختکردوو یه‌عقوب مۆشتاق، هاوكات له‌گه‌ڵ بنەماڵەکانیان چالاکی نێو ریزەکانی کۆمەڵە بوون. هاوڕێ اسماعیل ساڵی ١٣٥٨ وەک پێشمەرگە هاتە نێو ریزەکانی کۆمەڵە و هەتا ساڵی ١٣٦٣ وەک پێشمەرگەیکی ئازا و چالاک به‌رده‌وامی به خه‌بات و تێكۆشانی دا. ناوبراو له زۆرێك له شەڕ و تێکهەڵچونەکانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دژی هێزەکانی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری کۆماری ئیسلامی لە كوردستان به‌شداری كرد و ته‌نانه‌ت جارێك بە سه‌ختی بریندار بوو کە بە خۆشیەوە تیمار کراو و چالاکی دەست پێکردەوە. ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ساڵی ی ١٣٦٣ هه‌تاوی گەڕایەوە نێو ماڵ و منداڵی و هەتا کاتێك كه گیانی عازیزی به‌ختكرد وەک کەسایەتیکی خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵه مایه‌وه.