15

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پارێزگای ئیسفەهان، فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی ئەو هێزە کوژراون.
بەپێی زانیارییەکان، «سەردار سەرتیپی پاسدار عەبدولحەمید ڕەهبەر» کە فەرماندەی گرووپی ١٥ی خورداد بووە، لەگەڵ چوار ئەندامی دیکەی سپای پاسداران لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی ئەم هێرشە یان ئاستی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئیسفەهاندا ڕوویان داوە.