13

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر شارەکانی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە گوشارێکی چەند قات خراوەتە سەر هاووڵاتیان.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٠ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی بیانی” و هەروەها “کۆکردنەوەی زانیاری لە شوێنە هەستیارەکان و ناردنیان بە میدیاکانی دەروەی وڵات”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و قەزاییان، هێشتا زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.